دەرمانی قەڵەوی بە چاندنی تەراشە لە مێشکدا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە لکێنە قەڵەوی مێشک چاندن


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – توێژەران بۆ یەکەمجار توانیویانە بە چاندنی دەزگایەکی بچووک لە مێشکی دوو نەخۆش کە تووشی هەڵشێواوی کارکردی مێشکن لە بواری خواردنی لە ڕادەبەدەردا، نەخۆشینەکەیان دەرمان بکەن، و ئەم ڕەوتە دەتوانێت دەستپێکێ بێت بۆ دەرمانگەلێکی دیکە لەم بوارەدا.

لێزانان لەم دواییانەدا توێژینەوەیەکیان بەڕێوە بردووە بۆ دەرمانی هەڵشێواوی زیادە خواردن، توێژەران توانیان دەزگایەک لە مێشکی نەخۆشەکاندا دابنێن کە دەتوانێت سیگناڵگەلی پەیوەندیدار لەگەڵ میلی زیاد لەڕادە بۆ خواردن لەناو ببات، توێژەران دەڵێن ئەم ڕەوتە نوێیە زۆر کاریگەری چاکی هەیە لەسەر مرۆڤەکان.

دەزگای ناوبراو بە پێی ئێلێکترۆدەکانی دەلکێتە بەشی ناوەکی ئێکۆمبنسی مێشکەوە و بەم شێوازە مێشک هان ئەدات.

پاش لە چاندنی ئەم دەزگا لە مێشکی ئەو دوو کەسەدا، بە ماوەی ٦ مانگ لەژێر چاودێری پزیشکاندا بوون تا پەیوەندی ئەم بەشە لەگەڵ مێشکدا بە باشی دەرکەوێت، ئەم دەزگا وەکوو هاندەرێکی سرۆشتی کار دەکات و هیچ جۆرە زەرەر و زیانێکی بۆ مرۆڤ نییە و لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا ئەو دوو کەسە لە بواری تەندوورستییەوە هیچ کێشەیەکیان بۆ ساز نەبوو و هەر مانگیش ٥ کیلۆ لە کێشی جەستەیان دابەزیوە.