ئاسەواری خوێنمژێک لە گۆڕستانێک  لە هێستاندا دۆزرایەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ خوێنمأ کوردستان هیندستان


Sep 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئاسەواری ژنێکی "خوێنمژ" لە گۆڕستانێکی مێژووییدا کە مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەهمی زایینی لە وڵاتی لەهێستان بە پێی ئاسەوارناسان دۆزرایەوە، ئەو شتەی کە لەن ئاسەوارەدا جێ سەرنج و سەرسووڕمانە هەبوونی داسێکە لەسەر ملی ئەم ئێسقانە. بە بڕوای خەڵکی مێژووی بۆ بەرگری کردن لە هەڵسانەوەی دووبارەی ئەم خوێنمژە پاش لە مەرگ، ئەو داسەیان لەسەر ملی داناوە،

ئەم ئاسەوارە لە گوندی " پیێن" لە وڵاتی لەهێستان دۆزرایەوە، هەروەها لەسەر ئەم ئێسقانە کڵاوێکی ئاورێشمی بوونی هەبوو کە پیشان ئەدات لە کات و سەردەمانی خۆیدا خاوەن سەروەت و سامان و بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی باش بووە.

بە گوێرەی ڕاپورتی دەیلی مەیل، ددانی پێشووی ئەم ئێسقانە بە جۆرێکی نائاسایی لەوانی دیکە لە پێشترەو هەیە. هەروەها "داریوش پولینسکی" سەرپەرشتی ئەم کۆڕی توێژینەوەیە لە زانستگای کوپرنیک لە شاری تڕۆن لەمبارەوە دەڵێ: شێوازی ناشتنی ئەم ئاسەوارە زۆر سەیر و سەمەر و نائاساییە.

لە ساڵەکانی ٢٠١٥ی زایینیدا ئاسەوارناسان لە گوندی "درێوسکۆ" لە نزیکی هەمان شوێندا، پێنج جۆر ئێسقانییان لە گۆڕستانێکی مێژووییدا دۆزییەوە کە هەر بەو شێوازە سەیر و سەمەرە نێژرابوون. ئەو جارە داسگەلێک لەسەر گەردەنی پیاوێکی ٣٥ تا ٤٤ ساڵان و ژنێکی تەمەن ٣٥ تا ٣٩ ساڵان دۆزرابوویەوە.