دڵەڕاوکێ کاریگەرە لەسەر چاک بوونەوەی شانەگەلی ددان

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ ددان زانستی


Sep 16, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – بە پێی لێکۆڵینەوەکان دڵەڕاوکێ پوزیتیڤ دەتوانێ کاریگەری باشی هەبێت لەسەر چاک ببونی ددان.
کوڕێک لە توێژەران لە لێکۆڵینەوە نوێیەکاندا تێگەیشتن دڵەڕاوکێ پوزیتیڤ خێرایی دەبەخشێت بە ڕەوتی چاک بوونەوەی ددان. ئەمە لە حاڵێکدایە ئێستاکە زۆربەی خەڵک ڕووبەڕووی کێشەگەلی پەیوەندی دار لەگەڵ ددان بوونەتەوە و زۆربەیشیان دەیانهەوێت ددانی سروشتی خۆیان بپارێزن
ئێستاکە بۆ جێنشین کردنی ددانی سروشتی لەناوچوو ڕوتگەلێکی نوێ تازەداهاتووە وەکوو ددانی دەستکرد، ئیمپلەنت و ڕووکەشی دەستکرد بوونی هەیە بەڵام هیچیەکیان ناتوانن جێ ددانی سروشتی بگرنەوە.
لەم دواییانەدا توێژەران لێکۆڵینەوەیەکیان بە سەرپرشتی دوکتور "وارنا ناسا نایکا" ئەنجام داوە کە ئاشکرای کردووە دڵەڕوکێ پوزیتیڤ خێراتر شانەگەلی ددان چاک دەکاتەوە لەبەر ئەوەی بارودۆخی دڵەڕوکێ پوزیتیڤ دەبێتە هۆی پێکهاتنی ئاڵ و گۆڕی لە خانەگەلی بنەڕەتی ددان و بەرگرییان زۆرتردەکاتەوە هەمبەر بە زیان لێکەوتن.