کچێکی کورد پلەی دووهەمی جیهانی لە وەرزشی کاراتە وەدەست هێنا

(0) / / زنان / زایەڵە وەرزش ژنان


Sep 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کچە کوردێک پلەی دووهەمی جیهانی لە وەزشی کاراتە وەدەست هێناوە،

ئەم کچە کوردە کە پلەی دووهەمی جیهانی لە وەرزشی کاراتە بەدەست هێناوە خەڵکی شاری پاوەیە بەڵام نشتەجێ وڵاتی بەریتانیایە.

ڕۆژین ڕەفێعی وەک ئەندامی هەڵبژاردەی بەریتانیا چووە پێشبڕکێی جیهانی شوتوکانی کاراتە و لە بەشی کومیتە مەدالیای زێوی مسۆگەر کرد.

ڕۆژین لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە پاڵەوانێتی جیهاندا، لە سێ بەشی شەڕی تاکەکەسی و کاتای تاکەکەسی و کاتای تیمی لە ڕێزی تەمەنی تازەلاوی رکابەری کرد و لەبەشی شەڕی تاکەکەسیدا مەدالی زێوی بەدەست هێنا.

ناوبراو تا ئێستا چەندین مەدالیای جیاوازی لە بەشەکانی کاتا تۆمار کردووە.
شایانی باسە ئەم یارییانە ئێستاکە لە شاری لیڤەرپوول بە ئامادەبوونی 500 وەرزشوان لە 30 وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت