منداڵانی تەمەن ژێر 12 ساڵ پێویسە ڕۆژانە 9 تا 12 کاتژمێر بنۆن

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە منداڵ خەو نووستن لەشساغی


Sep 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە پێی نوێترین توێژینەوەی ناوەندی ئاکادێمی ئەمریکی بۆ پزیشکی و خەوی منداڵ ڕوونی دەکاتەوە پێویستە منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ ڕۆژانە 9 تا 12 کاتژمێر بخەون.
ناوەندەکە هۆشداری دەداتە دایکان و باوکان کە پێویستە ڕێگری لە مانەوەی منداڵەکانیان بکەن کە ماوەیەکی زۆر بەدیار شاشەی ئامێرە زیرەکەکانەوە ئەمێننەوە.
دەبێ ئەو منداڵانە زۆربەی لە کاتەکانیان بە خەو پڕ بکەنەوە لەبەر ئەوەی کەمخەوی ئاستی زیرەکی مێشکیان دادەبەزێنێ.
ناوەندە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەش کردووە منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ ئەگەر ڕۆژانە سەعاتی پێویست نەخەون کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر چالاکی مێشکیان.