ڤلادیمیر پوتن لەبارەی ئۆکراین هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە پوتن ڕووسیا ئۆکراین ڕۆژئاوا


Sep 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی روسیا لەبارەی جەنگی ئۆکراین هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات
"ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی روسیا لەبارەی جەنگی ئۆکراین ھۆشداری دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا و دەڵێت، ئەگەر رەوشی ئۆکراین تێکبچێت کاردانەوەیان توند دەبێت.
لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی شەنگەھای کە لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، "ڤلادیمیر پوتن" ڕایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا، ئۆکراین وەک چەکێک دژی روسیا بەکاردەھێنن، دەیانەوێت روسیا پارچە بکەن.
پوتن وتیشی؛ ئۆپراسیۆنەکانیان لە ئۆکراین بەباشی بەرێوەدەچێت و ئامانجی خۆی پێکاوە، ھەربۆیە پێویست بە گۆڕینی پلانی سەربازیی ناکات.
سەرۆکی روسیا جەختیشیکردەوە، لەوەی ئامانجیانە ھەموو ھەرێمی دۆنباس کۆنترۆڵ بکەن.