پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: بەدواداچون بۆخراپی بەشە خۆراک دەکەین
(0) /
زایەڵە - بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند: "به‌شی گه‌وره‌ى گرفتى خراپی هه‌ڵگرتنى به‌شه خۆراكی مانگانه و دابەش نەکردنی بە خێرایی بەسەر هاوڵاتیاندا نه‌بوونى كۆگایی پێویست و كارمه‌نده بۆ كۆگاكان."
د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك گله‌ى و داواكاری هاوڵاتیانمان پێگه‌یشت بۆ جاری دووهەم له‌خراپی به‌شه خۆراكی مانگانه, ئه‌مرۆ هاورێ له‌گه‌ڵ خاتوو بەدریە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خاتوو ابتهال هاشم به‌رێوبه‌ری گشتى فه‌رمانگه‌ى پلاندانان له‌وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى فیدراڵ بۆ جارێكى تر سه‌ردانى كۆگاكانى خۆراكی سلێمانیمان كرد, به‌شی گه‌وره‌ى گرفتى خراپی هه‌ڵگرتنى به‌شه خۆراكی مانگانه و دابەش نەکردنی بە خێرایی بەسەر هاوڵاتیاندا نه‌بوونى كۆگایی پێویست و كارمه‌نده بۆ كۆگاكان, لای خۆیانه‌وه وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ڕه‌زامه‌ندیان پیشاندا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته ئه‌گه‌ر هاتووه ئه‌و بڕه پاره‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت به‌رامبه‌ر كۆبۆنى خۆراك بگه‌رێندرێته‌وه وه‌زاره‌تى بازرگانى.
وتیشی، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته به‌ئامانجی ئه‌وه‌ى به‌شه خۆڕاكی ته‌واو به‌بێ تێكچون و خراپ بوون بگات به‌هاوڵاتیان پێویستە لەسەر وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمیش هەماهەنگ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ چارسەرکردنێکی بنەڕەتی ئەم گرفتانە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: