زایەڵە - دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە نوسراوێکی فەڕمی بەواژۆی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ نوسینگەی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم نێردراوە، سوپاس و پێزانین ئاڕاستە دەکات، لە پای دەرکردنی فەرمانی ژمارە 195 تایبەت بە دانانی زمانی کوردی لەسەر ناونیشانی بازرگانی و لیستی پێشکەشکردنی خواردن بە میوانان.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری هاتووە، سەبارەت بە بەرزڕاگرتن و ڕێزگرتن لە زمانی کوردی، سوپاسی هەڵوێستەکە دەکەن و بە هەنگاوێکی دڵسۆزانە و کارێکی بەنرخ ستایش کراوە، لە کۆتایدا ئاماژە وەبەکراوە، کە ئەم بڕیارە جێگای بە هەند وەرگرتن و دەستخۆشییە، شایستەی ڕێز و سوپاسن.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم