ملیۆنێك و 600 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دهۆک گەشتیار


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،   كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێكاری گرنگی گرتووەتەبەر بۆ پەرەپێدان و بووژانەوەی ئەو سێكتەرە گرنگە، ژمارەی گەشتیارانیش لە كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگەی دهۆك، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە (1/1/2022 تا 31/8/2022) زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم