پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: سکاڵا دژی هاوڕەگەزبازی لە سلێمانی دەجوڵێنین

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاوڕەگەزبازی عومەر گوڵپی


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سكاڵای یاسایی لەسەر ژمارەیەك خراپەكار كە بە ئاشكرا لە شەقامێكی سلێمانی لەشفرۆشی دەكەن لە ژێر ناوە نوێكەیدا(هاوڕەگەزبازی) دەجوڵێنین.
وتیشی، پێویستە هەموو دامەزراوەكان ئەركی خۆیان لە پاراستنی كۆمەڵگە و ئادابی گشتی جێبەجێ بكەن و ڕێگە نەدەن بۆ هێنانەدی حەزی چەند كەسێكی دەروون نەخۆش چارەنووسی خێزان بە دەردی ئەو وڵاتانە بچێت كە بە هەڵوەشانەوەی خێزان هێندە زیانی گەورەیان كرد بە هیچ شتێك قەرەبوو ناكرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم