نوخشە ناسیح: هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ پشتگیری ژنان بەرزدەنرخێنین
(0) /
زایەڵە - نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لەژێر ڕێنمایی ووتەکانی جەنابی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ دەستەیەک لەژنان و ئافرەتانی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی قایمقامیان کرد و بەمەبەستی پشگیرکردن لە وتەکانی بەرێز کاک قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەوە تاکو ئێستا بەداخەوە بەبیانووی جیاواز و لە ژێر ناوی جیاوازدا هەتا ئەم ساتەیش ژن دەکوژرێت و تیرۆری جەستەیی و رۆحی و دەرونی دەکرێت .
ناوبراو وتیشی، بۆیە ئێمەیش لای خۆمانەوە تەواو پشگیری و پشتیوانی ئەو هەوڵانەی جەنابی جێگری سەرۆک وەزیران دەکەین کە لەو رووەوە هەوڵی جدی و باشیان داوە تاکو ئەو دیاردەیە بنبڕبکرێت ، بویە ئێمەش دەڵێن ژنان و ئافرەتانی ئەم نیشتیمانە بەدرێژایی مێژووی نەتەوەکەمان لە هەر چوار پارچە ڕۆڵی جوان و کارا و کاریگەرییان لەبوارە جیاوازەکان بینیوە بەشێکیان لە لوتکەی دەسەڵات بوون و بەشێکیش بە کارە مرۆڤ دۆستانەکانیان بوونەتە سمبول، لێرەوە دەنگمان دەخەینە پاڵ بەرێز کاک قوباد دەڵێن مرۆڤ بوون لە ژن و ئافرەتان بڕوانن توندوتیژی بەرامبەریان ڕاگرن .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: