کاتی دابەش کردنی مووچەی مانگی 9 ڕاگەیەنرا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی نۆی ئەمساڵ لە فەرمانگەكان و بەپێی زانیارییەكان هەوڵێك هەیە لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بكرێت.
حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت ئاسایی دەڕوات و زۆرینەی فەرمانگەكان مووچەی مانگی هەشتیان وەرگرتووە و بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو 22ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەهێندرێـت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول لەو فەرمانگانەی لیستەكەیان ئامادەكردووە و بۆ ئێمەیان ناردووە و كاری تێدادەكرێت و ئامادەدەكرێت.
هاوكات هەر بەپێى زانیارییەکان، هەوڵێك هەیە بەر لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بكرێت و بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو دابەشكردنی مووچە پێشدەخرێت.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: