كارەكانی پرۆژەی شەقامی شەست مەتری و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك پێش كاتی خۆی تەواو دەبن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شەقامی شەست مەتری ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك


Sep 21, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند،  بە كەمتر لە مانگێک زیاتر لە 20%ی كارەكانی هەشتی حەسارۆك تەواو بوون كە بریتین لە دروستكردنی شەقامێكی 60مەتری و ئاوەڕۆ و كۆمپانیای جێبەجێكار بەڵێنی داوە، پێش وادەی یاسایی خۆی تەواوی بكەن.
پێشتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەو پرۆژەیە ڕای گەیاند: بە گوژمەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار، پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 60مەتری و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك كەوتە بواری جێبەجێكردن.
جێی باشە تا ئێستە چوار بیری ئاو لێ دراوە و بڕیارە لە ماوەی نزیكی داهاتوودا چوار بیری دیكەش لێ بدرێت.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم