پەرلەمانتارێک: بەڵێ سلێمانی لە دۆخێکی خراپدایە

(0) / / گفتگو / سلێمانی کوردستان عەلی حمەساڵح


Sep 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی  حمەساڵح  ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند ،  بۆ ئەوەی شارێک گەشە بکات، دەبێت کێشەو گرفتەکانی بگوترێت.٨٧٣ پرۆژە ڕاگیراوە.٩٢١ بەڵێندەر مایەپوچ بون!

ئەمساڵ دینارێک بۆ دەرمان خەرجنەکراوە.حکومەت بڕیاری لە نۆ بەنداو دا، ئەوەی سلێمانی بەردنەخرایە سەر بەرد.

وتیشی،  وابڕوات بە چەندین ساڵی دیکە ڕێگای ڕانیەو کەلار تەواونابێت هەرچی فەرمانگەیە قەرزارەو نەسریەیان نیە ، هەرچی هێزی حیزبی و شەخسیە نەسریەو خەرجیان لە داهاتی سلێمانیە 

وابڕوات گەورەترین گرفت بۆ موچەی دروست دەبێت، کورتهێنانی مانگانە گەشتوەتە نزیکەی(٤٠ ملیار) دینار.ئەوەی بڕیار لە زەوی و گومرگ و تەنانەت پێدانی پارەی خاشکی کۆمپانیاکان دەدات..  حیزبە ، بردنی (٤٧٠ ملیار) دیناری داهاتی خەڵکی سلێمانی بەچەک و سپیکردنەوە پارە! بەرپرسێک دەستگیرنەکرا .

ڕونیشیکردەوە، داگیرکردن و مەترمەترکردن و تاڵانکردنی ٦٥ هەزار پارچە زەوی بەنایاسایی ، کەسانێک بایی دەیان ملیۆن دۆلار زەویان بەنەڕەوا فرۆشت! فەرماندەی پێشمەرگە پەیوەندی بەزەوی چیە! کام بەرپرس دەستگیرکرا

سێ دەستکەوت، پرۆژەی گرنگمان پێ بڵێن لە  ئەم سێ ساڵەدا کرابێت.

ئەم ڕەخنانە دڵسۆزیە بۆ سلێمانی، نەک شاردنەوەی قاچاخی و تاڵانی زەوی.بردنی زەوی لە هەولێر بەناوی پرۆژەی وەبەرهێنان دەیانجار لە سلێمانی زیاترە. دەسەڵاتدارانیشیان دەیانجار دەوڵەمەندرترن بە نەوت و زەوی و کۆمپانیا

ئامادەکردنی - کامەران  کەریم