کەڵک وەرگرتن لە شیلاوی جۆرێک دار بۆ چاککردنەوەی زامەکانی نەخۆشینی شەکرە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە شکرە شیلاو تەندروستی


Sep 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – توێژەرانی بەریتانیا ڕوتێکی نوێیان بۆ چاک کردنەوەی زامە درێژخایەنەکانی نەخۆشینی شەکرە داهێناوە.

توێژەران لەم ڕەوتەدا لە شیلاوی جۆرێک داری تایبەت بە وڵاتی ئوستۆرالیا کەڵکیان وەرگرتووە. زامی نەخۆشانێ کە تووشی نەخۆشینی شەکرە بوون لە کێشە سەرەکیەکانی ئەم نەخۆشانە دێتە ئەژمار لەبەر ئەوەی خوێن لە دەمار و ئەندامەکانی ئەم جۆرە نەخۆشانەدا بە هێواشی دەگەڕێت و بەم بۆنەوە زام و برین لەم نەخۆشانەدا زۆر بە هێواشی چاک دەبێتەوە و جار واش هەیە قەت چاک نابێتەوە. هەرئێستاکە یەک لە چواری هەموو ئەو نەخۆشانە تووشی زام و برینی تایبەت بە پێ بوون جگە لەوەش ئەگەری چڵک لێکەوتن لەم زامانەدا بوونی هەیە.

بۆ دەرمانی ئەم جۆرە زامانە دەوایەکی دژە میکرۆبی نوێ ساز کراوە کە ماکی سەرەکییەکەی لە شیلاوی جۆرێک گیای دار، پێکهاتووە، بەکارهێنانی ئەم دەوایە لە تاقیگەی ئاژەڵان جێ ڕەزامەندی بووە.

دەیڤید تۆماس یەکێک لە توێژەرانی ئەم پڕۆژەیە لە زانستگای کاردیف لە شیلاوی ئەو جۆرە داەر ئۆستۆرالییاییە لە جیاتی دەرمان بە ئانتی بیوتیکەکان کەڵکی وەرگرتووە پێشتریش لەم تێکەڵاتە بۆ دەرمانی هێزەکی شێرپەنجە کەڵک وەرگیراوە. بە پێی وتەی تۆێژەران لەم ماکە دەرمانییەدا مولوکوولێک بە نێوی (١٠١٣ – ئەی بی سی) شناسایی بووە کە زۆر هیوابەخشە، لە تاقیکارییەکاندا دەرکەوتووە ئەم دەوا نوێیە بۆ چاککردنەوەی زامەکان لە دوو ڕەوت کەڵک وەردەگرێت، لە پێشا بەشگەلێ کە باکتری لێ کەوتووە چاک دەکاتەوە پاشان پێستی زاملێکەوتوو چاک دەکاتەوە.