زایەڵە ـ بە پێی توژینەوەی کۆمەڵەیەکی ئەمریکی بۆ منداڵان، منداڵی تەمەن خوار 18 مانگ نابێت شاشە زیرەکەکان بەکار بێنن.
توێژینەوەکە باسی لەوە کردووە منداڵی تەمەن 18 مانگ تاکوو 5 ساڵان نابێت لە یەک کاتژمێر زیاتر شاشەی موبایل بەکار بهێنن.
توێژینەوە ئەمریکییەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو زۆر تەماشاکردن و بەکارهێنانی شاشەی زیرەک لەلایەن دایک و باوکانەوە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر منداڵان هەیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو ئەگەر منداڵان بۆ ماوەیەکی زۆر شاشەزیرەکەکان بەکار بهێنن ئەوا کاریگەری لەسەر مێشک و تێڕامانیان دروست دەکات.
ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانیش ئاماژە بەوە دەکات پێویستە منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵان تەنها یاری جەستەیان لەگەڵدا بکرێت و هەروەها چیرۆکیان بۆ بخوێندرێتەوە