هەڵمەتەكانی پاكکردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێرەوە سرووشتییەكان لە هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوردستان هەولێر ئاو ئاوەڕۆ


Sep 21, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - زیاتر لە چەند هەفتەیەكە هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاو لە شاری هەولێر و دەوروبەری بە بەشداری سەدان ئامێر و كرێكار دەستیپێكردووە و ئێستاش بەردەوامە.
وەزارەتی  شارەوانی ڕایگەیاند، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی بەدواداچوونی كارەكانی پرۆسەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانی هەولێر، سەردانی تیمەكانی بەڕێوبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی كرد، داوای لێكردن بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، هەموو ئامادەسازییەك بۆ وەرزی زستان بكەن.
ئامانج لەو هەڵمەتەی تیمەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە پێكهاتوون لە تیمەكانی شارەوانی، ژینگەپارێزی، ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەسازییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر و دەوروبەریدا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم