پێنج هاوڵاتی بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل گیانیان لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوردستان پێکدادان ئۆتۆمبێک


Sep 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەڕێگای خەلەکان ڕانیە نزیک گوندی شێخ منسوریان پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
مەڵبەند محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی شەهید سەباح لەخەلەکان  ڕاگەیاند،  پێنج هاوڵاتی گەیەنرانە مەڵبەندەکمان بەهوی پێکدادانی دوو ئۆتۆبیل گیانیان لەدەستداوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون.
وتیشی؛  بنکەی پۆلیسی خەلەکان پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە هێزەکانی ناوخۆی خەلەکانیش لەشوێنی ڕوداوەکە بوون هۆکاری ڕوداوەکەش پابەند نەبون بەڕێنمایەکانی هاتوچۆوەبووە لەلایەن یەکێک لەشۆفێرەکان
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم