جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ زایەڵە: پرۆژە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریەکە پیرۆزە لە هەولێر، بەڵام پرسیارێک لە جێگری سەرۆکی حکومەت

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە هەرێم


Sep 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، دوای پیرۆزبایی لە هەولێری خۆشەویست و وەک خۆی دەڵێت شایانی زۆر زیاترە بەڵام دەپرسێت، ئایا بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، نەتانپرسی ئەم پرۆژە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریە لەکوێی %43 بە %57ی بودجەی وەبەرهێنان دایە.یان لەکوێی %40,8 بە %59,2ی بودجەی پەرەپێدان دایە،بێ گومان هیچیان.
بەڕێزتان دڵنیا دەکەم بۆ ساڵی 2023 بودجە بۆ زۆنی ئەملا بەشی تەواوکاری پرۆژەکانی ساڵی 2021 نییە. چ جای پرۆژەی نوێ. لەسەر بودجەی وەبەرھێنان و پەرەپێدان.
وتیشی، پێویستە خەمێکی قەرزە نێودەوڵەتیی و بەخشینی ڕێکخراوە جیهانیەکان هتد بۆ  پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هتد بخورێت.بۆ زانیاری بودجەی ساڵی 2022 پەرەپێدانی پارێزگاکان لە هەڵەبجە کە تەواوکاری پڕۆژەکانی ساڵانی رابردوو بوو تا ئێستا تەنها %15 خەرج کراوە .
ڕونیشیکردەوە،  بەداخەوە  سەرقاڵی شتی لاوەکی بووین و کاری بنەڕەتی و جەوهەری خۆمان لەبیر کردووە، ئەو سەرقاڵیەی  پەرلەمان و حکوومەت و خەڵک کە بەهۆی هەموارێکی یاساوە  بەمەبەست دروست کراو ە، و بێ ئاگایی لە چارەسەر و لێکەوتەکانی نەبوونی نەختینە و بودجە بۆ پڕۆژەکان و نەچوون و نەبوونی  پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان کە ئەوە ئیشی سەرەکی و ئێستای پەرلەمانە نەک هەمواری یاسایەک کە دەبێتە زیادکردنی توندوتیژی دژی ژنان و هەڵوەشاندنەوەی خێزان .
ئەوەشی  خستەڕوو، دڵنیابن خەمساردی لە چارەسەری کێشەی نەختینە پارە لە بانکەکان و نەبوونی پرۆژە یاسای بودجە و نادادپەروەری لە دیاریکردنی بودجەی قەرزە نێودەوڵەتیی و بەخشینی ڕێکخراوە جیهانیەکان هتد،  ئەوەندەی تر پارێزگاکانی ئەملا بەرەو دواوە دەبات و دەیکاتە وێرانە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم