چۆن مافەکانمان وەربگرین / کامەران کەریم
/
مقالە
/
زایەڵە
کامەران کەریم
زایەڵە - مرۆڤ لەوەتەی فامی کردۆتەوە تێگەیشتووە لەوەی کەپێویستە بۆ بەردەوام بونی ژیانی دەبێت کۆمەڵێک مافی بۆدەستەبەر بکرێت. لە وڵاتانێک کەڕێز لەئینسان و بەها پیرۆزیەکان دەگیرێت سەرجەم مافەکان بۆ مۆڤ دابین کراوە و بەیاسا لەچوارچێوەی مەنفەعەتی گشتی ڕێکخراوە.
لەوڵاتان گەلێک ماف تاڕادەیەک سنوردارکراوەو بگرە لە قەتیس دراوە دەبێت بۆدەستەبەر کردنی بەشێوەیەکی مەدەنیانە داوای مافەکانت بکەیت و هەوڵ بۆ تەحقیق بونیان بدەیت .
ئەمە ترۆپی بەمەدەنی بوون و ڕۆشنبیری گەلێکە کە بەم میتۆدە کاربکات. ناکرێت لە ڕێگای توندوتیژی و ناڕەزایەتی توند و شەڕو ئاژاوە بەمافەکانت بگەیت.
ئەوکات تۆکەسێکی سالم دەبیت کەبزانیت دوای چی دەکەیت و لەکێ داوا دەکەیت و جۆن ئەوداوایەت دەکەیت. هەموو کەسێک مافیەتی داواکانی دەرببڕێت تائەوکاتەی کاریگەری نەکاتە سەر مافی کەسێکی دیکە و مەنفەعەتی گشتی کۆمەڵگا.
ئێمە تا ئێستا واڕاهاتوین کەهەر بەرژەوەندی شەخسی حۆمان بەلاوە گرنگەو دژ بەرژەوەندی کەسانی دیکە ببین ئاساییە تەنها بۆئەوەی بەینە مەرامی کەسی خۆمان .
کۆمەڵگا دەبێت هۆشیارانە لەسەرجەم کایەکانی ژیان بڕوانێت و تێی بگات، هەرگیس بەشێوەی عەفەوی و هەڵچونی ماف و داواکاری ێبەجێ ناکرێت و بەهیچ ئامانجێک ناگەیت.
دەبێت هەموو بابەتە شەخسیەکان تێکەڵ بەبابەتی گشتی نەکەین.دواجار بەم شێوازانە کاربکەین بەریەک کەوتن لەکۆمەڵگا دروست دەکەین زیان زۆرتر دەبێت تاوەکو سود.
تێبينيێك بنێرە: