پەرلەمانتارێک لەڕێگای  زایەڵەوە  ڕوون کردنەوە لەسەر بڕیارێکی وەزارەتی  دارایی دەدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان شنۆ ئەشقی


Sep 24, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شنۆ ئەشقی  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  هەفتەی ڕابردوو وەزیری دارایی لە بڕیارێکی شەخسی و میزاجی کە گشتاندنی کردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەتی ناوبراو کە نابێت فەرمانبەر لەگەڵ کەسی پلە یەکی خۆی لەیەک فەرمانگە بن .
وتیشی، بە پێی ئەم نوسراوەی وەزارەت بێ ئەگەر دوو برا، هاوسەر، خوشک و برا ...هتد  لە هەمان فەرمانگە بن دەبێ یەکێکیان داوای گواستنەوە بکا تەنانەت گەر لەو بەشانەش بن کە پەیوەندی بە کاروباری داراییەوە نیە.
ڕونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە جگە لەوەی کە هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نیە، هیچ سودێکی کارگێڕی و دارایی بەوەزارەت نابەخشێ و بوەتە هۆی دروست بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ سەدان خێزان کە لەچوارچێوەی وەزارەت فەرمانبەرن.
هێمای  بەوەشکرد، گەر وەزیری دارایی ئەم بڕیاڕە لە زووترین کاتدا هەڵنەوەشێنێتەوە لە پێناو مافی ئەو فەرمانبەرانە داواکاری گشتی دەهێنینە سەرخەت.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم