بە بەهای 137 ملیۆن دینار مەوادی گەنجینە بۆ ئاوی ڕاپەڕین دابین دەكرێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی تایبەت بە سێكتەری ئاو لە سنووری ڕاپەڕین، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە مەبەستی كڕینی مەوادی گەنجینە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین.
كۆی گوژمەكە بریتییە لە (١٣٧،٣٤٣،٠٠٠) سەد و سی و حەوت ملیۆن و سێسەد و چل و سێ هەزار دینار لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین بە مەبەستی دابینكردنی مەوادی گەنجینە بڕیاری خەرجكردنی دراوە. ئەو گوژمەیە بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: