بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: ھەنگاوەکانی پێداچونەوەی لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی خرایە بواری جێبەجێ کردن

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان هەڵەبجە ئازاد موستەفا


Sep 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د ئازاد موستەفا  بەڕێوەبەری  گشتی تەندروستی  هەڵەبجە  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لیژنەیەکی مەیدانی پێک ھاتبوو لە نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی شەھیدانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویان کرد، ئەمەش پاش ئەو کۆنوسە ھاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی شەھیداندا نوسراوە  بە ئامانجی پێداچونەوەی لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی .
وتیشی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە - نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی  کیمیاوی ھەموو جۆرە ھۆکارێکی لۆجیستی و زانستی ئامادەکردوە بۆ پێداچونەوە بە لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی نەک تەنھا لە ھەڵەبجە بگرە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان .بۆ ئەو مەبەستە بۆ ئامادەکردنی لیستێکی بێخەوش و بۆ گەرانەوەی ماف بۆ خوراوان و بۆ دانانی ئەو کەسانەی کە شایستەن لە لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی وەک پاداشتێکی معنەوی و دەرونی بۆ بەرکەوتوان ئامانجی ئەم لیژنەیە و کارکردنی ئەم لیژنەیە زانستیانە دەبێت.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم