شرۆڤەکارێکی سیاسی لەڕێگای زایەڵەوە باسی  نورد ستریم 1  دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان جاف


Sep 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە –  شوان جاف  شرۆڤەکاری سیاسی   لەوتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی غازی سروشتیە لە روسیاوە بۆ ئاڵمانیا بەشێکی بەژێر دەریای بەڵتیقدا تێدەپەڕێت، پاشان دابەش  دەکرێت بەسەر ووڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا، ئەم هێڵە لەنۆڤمبری٢٠١١ لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆمەوە بنیاد نراو لە ئوکتوبری ٢٠١٢ کەوتە کار.درێژی ئەم هێڵە ٧٥٩ میل و توانای هەناردەی غازی ساڵانەی ١٫٩ ترلیۆن/پێ سێجا قەبارەی بۆری ئەم هێڵە ٤٨ ئینجە .
وتیشی، لە ئێستا ئەم هێڵە غازیە شکاوە لە بن دەریای بەڵتیق و بووەتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایشی غازی ئەوروپا ، ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدات کە سیناریۆی رووسیایە بۆ دروست کردنی کێشەی ووزە و فشار بۆ ئەوروپا، جگە لەمە مەترسی ژینگەی ئاوی و هەوای ناوچەکە چونکە گازی CH4 گازێکی ترسناک و خنکێنەرە، پێویستی ئەوروپا بۆ غازی ڕوسیا ، ئەڵمانیا ٥٥٪ پشتی پێدەبەستێ. ئیتاڵیا ٧٠٪ پشتی پێدەبەستێ بۆ کارەبا ،بەڵام فرەنسا ٧٠٪ کارەبای لە ووزەی ئەتۆم بەرهەم دێنێ و پێویستی کەمترە بەغاز.بەگشتی ٤٥٪ ئەوروپا پشت بە غازی ڕوسی دەبەستن.
ئامادەکردنی - کامەران   کەریم