زایەڵە - دیداری هەورامانناسی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی هەردوو زانکۆی هەڵەبجە و سنە و ژمارەیەکی فراوان لە مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ ديداری نێودەوڵەتی هەورامان ناسی لەنێوان هەردوو زانکۆی هەلەبجە وزانکۆی سنە بەڕێوەچوو کە لە چوار چێوەی ئامادەکاریدایە بۆ کۆنفرانسێکی گەورەی نێو دەوڵەتی کە بڕیارە مانگی 11بە ڕێوە بچێت و کار بۆناساندنی هەورامانی لهۆن وەک ناوچەیەکی گەشتیاری فەرهەنگی لەلایەن یونسکۆوە بکرێت.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە ووتەیەکدا سوپاس و دەست خۆشی خۆی بۆ بەشداربوان دەربڕی و پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

ئامادەکردنی - کامەران  کەریم