1 / 16
2 / 16
3 / 16
4 / 16
5 / 16
6 / 16
7 / 16
8 / 16
9 / 16
10 / 16
11 / 16
12 / 16
13 / 16
14 / 16
15 / 16
16 / 16

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەرمیان


Sep 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی ئیدارە، پێشوازیکرد لەوەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەری.

لە دیداری نێوانیان کە هەریەکە لەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیار و قایمقامی کەلار و بەڕێوەبەری ئاسایش و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرەکانی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تر ئامادەی بوون، باس لەسێکتەری کشتوکاڵ لە سنوری گەرمیان و کار و پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ لە سنورەکە کرا.

هاوکات جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا.

دواتر لە رێورەسمێکدا بەئامادەبونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی هاوەڵیان، بەچاودێری بەڕێز (قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت) بەردی بناغەی پۆندی سەرقزڵ دانرا، پۆندەکە بە بودجەی ٧٦٦ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێدەکرێت و توانای گلدانەوەی ٣٣٥ هەزار م٣، گلدانەوەی ئاوی هەیە.

هاوکات، پرۆژەی دوو پۆندی دیکە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێکدێت لە پۆندی سەید حسێن بە گوژمەی (٧٤٤ ملیۆن دینار)لە سنوری قەزای کفری و پۆندی گۆبان بە گوژمەی (٦٨١ ملیۆن دینار)لە سنوری قەزای کەلار.

دواتر، هەریەکە لەوەزیری کشتوکاڵ و  سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی یاوەریان و بەئامادەبونی بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان، پۆندی ئەلی میریان لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو بەسەرکردەوە و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەوەی خستەڕوو، کار لەسەر گرفتەکانی پۆندەکە دەکەن، بەتایبەت کە پێویستی بە پاکژکردنەوەیە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم