ئەندامێکی  ئەنجومەنی سلێمانی لە ڕێگای زایەڵەوە باسی پردی توەقوت دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی پردی توەقوت ڕەمەزان نامق


Sep 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ڕەمەزان  نامق  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  پردەکەی تووەقوت چەند ساڵێکە هەرکەسەو لەلای خۆیەوە و بۆهەر مەرامێک بێت مژدەی دروستکردنی پڕۆژەی پردی توەقوت دەدەن بە هاوڵاتیان و هەموو کۆتایی ساڵێک بانگەشەی دابینکردنی بودجەی بۆدەکرێت بەڵام بێ ئاگان لەوەی چەندین جار بودجەی ئەم پڕۆژەیە دیارنەماوە و نازانرێت چی لێدێت .
وتیشی، لەبەدواداچونەکانمان دەرکەوتووە گومانێکی زۆر و ڕەنگە بەهەدەردانێکی زۆر لەم پڕۆژەیەدا هەبێت و دۆسیەکەی ئاڕاستەی چاودێری دارایی دەکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات و دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.
ڕونیشیکردەوە، ئێمە لەوە دڵنیاین کەئەم ساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو پڕۆژەکە جێ بەجێ ناکرێت ، چونکە حکومەت لەباشترین حاڵەتیدا نەیتوانیوە بودجەی بۆدابین بکات و ڕەنگە لەلێکۆڵینەوەکە شتی گەورەتر ئاشکراببێت .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم