گوژمەی ٢٥ ملیۆن و ١٤٠هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە چیای گەشتیاریی گڵەزەردە خەرج دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەشتیاریی گوژمە


Oct 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گوژمەی ٢٥ ملیۆن و ١٤٠هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە چیای گەشتیاریی گڵەزەردە خەرج دەكرێت.
وەزارەتی   شارەوانی   ڕایگەیاند،  بە مەبەستی پەرەپێدانی بواری گەشتیاری لە سنوورەكەدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٢٥ ملیۆن و ١٤٠هەزار دینار بۆبەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بە مەبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژە لە چیای گەشتیاریی گڵەزەردە لەپێناو پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزاردا.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی كەرتی گەشتیارییە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی چاككردن و فراوانكردنی لۆفەكانی چیای گەشتیاریی گڵەزەردە بە گوژمەی (١٦،٠٠٠،٠٠٠) شازدە ملیۆن دینار و هەروەها پرۆژەی دروستكردن و جێگیركردنی كورسی و مێزی دانیشتن و سەتڵی خۆڵ بۆ لۆفەكانی چیای گڵەزەردە بە گوژمەی (٩،١٤٠،٠٠٠) دینار كە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم