نوسەرێک بۆ زایەڵە: عه‌لمانییه‌كان له كوردستان و غه‌یری كوردستاندا كار له‌سه‌ر مه‌حاڵ ده‌كه‌ن
/
گفتگو
/
زایەڵە
عەلمانی
کامیل مەحمود
کوردستان
زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی بۆ په‌راوێزخستنی دین و به عه‌لمانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كه سه‌ده‌یه‌كه له ئارادایه تا سه‌د سه‌ده‌یتریش به‌رده‌وام بێت جگه له ناسه‌قامگیری و ململانێی نێوانمان و خه‌ریكبوون به مه‌حاڵه‌وه هیچیتری لێ ناكه‌وێته‌وه."
کامیل محمود نوسەر و میدیاکاری سەربەخۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهاندا و به تایبه‌تی له جیهانی ئیسلامی و به‌تایبه‌تیتر له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا روو ده‌دات كێشه‌ی دینه، دین فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه به‌ڵام دینداره حه‌قیقییه‌كان هه‌ڵسوڕێنه‌ری نین، ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی به‌ناوی دینه‌وه هه‌ڵسوراون زۆرینه‌ی ناو گۆڕه‌پانه گه‌رمه‌كان پێكده‌هێنن، ژماره قورسه‌كانی ناو هاوكێشه‌كان ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ن به‌ناوی دین و ئیسلامه‌وه وجودیان هه‌یه. هه‌موو به‌كارهێنانه‌كانی دین به باش یان به خراپ ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دین كۆڵه‌كه و داینه‌مۆی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كانه و هه‌موو لایه‌ك گه‌مه‌كانیان له‌په‌نای دیندا ئه‌كه‌ن.
وتیشی، بۆ راستكردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و سه‌قامگیری ده‌بێت ئیسلام بخرێته‌وه شوێنی راسته‌قینه و شایسته‌ی خۆی و پێگه‌ی ته‌ندروست و واقیعی خۆی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.. ئه‌مه به‌و واتایه نییه ئیسلامییه‌كان ئه‌و كاره‌یان كردووه و ئیسلامیان له پێگه و مه‌وقیعی خۆیدا داناوه و مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و شه‌خسییه‌كانی خۆیان ناو نه‌ناوه كاری ئیسلامی و له ناوه‌نده‌كانی خۆیاندا ئه‌و شوێنه‌یان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه.
ڕونیشیکردەوە، عه‌لمانییه‌كانیش له كوردستان و غه‌یری كوردستاندا كار له‌سه‌ر مه‌حاڵ ده‌كه‌ن و پێیان وایه ده‌توانن ئه‌و رۆڵ و ئه‌ركه به ئایین بده‌ن كه ئه‌وروپای دوای سه‌ده‌كانی ناوه‌راست بۆ كه‌نیسه‌و پاپاكانی دیاری كردووه.. ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی بۆ په‌راوێزخستنی دین و به‌عه‌لمانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كه سه‌ده‌یه‌كه له ئارادایه تا سه‌د سه‌ده‌یتریش به‌رده‌وام بێت جگه له ناسه‌قامگیری و ململانێی نێوانمان و خه‌ریكبوون به مه‌حاڵه‌وه هیچیتری لێ ناكه‌وێته‌وه و فرسه‌تێكیش بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه ناڕه‌خسێت، بۆیه ده‌بێت واقیعبینانه دین بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ناو بزووتنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه به‌و ڕاده‌یه‌ی كه تاكی موسڵمانی مولته‌زیم و نامولته‌زیم پێیه‌وه بارگاوییه‌و له‌گه‌ڵ تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی‌دا ئاسمان و رێسمان جیاوازییانه.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: