دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
(0)
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له‌ژنێك كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێن.
هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: