تەرمی گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە سەید سادق دۆزرایەوە
(0) /
زایەڵە - درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێک تەمەن ٣٢ ساڵ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق .
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو تەرمە شەوی ڕابردوو لە نزیک پارکی گشتی سەید سادق دۆزراوەتەوە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، گەیەنراوتەوە، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت . گەنجەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە و ئاسەواری فیشەک لەسەرجەستەی هەبووە.
پاش توێکاریە سەرەتاییە پزیشکیەکان ، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: