مووچەی هەزاران مووچەخۆری هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە هەرێمی کوردستان پێشمەرگە


Oct 03, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان سەرموچە بۆ زیاتر له‌ نۆ هەزار و 500 پلەدار و پێشمەرگە ده‌به‌سترێت‌ و موچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت.  
له ‌نوسراوێكدا كه‌ بە واژۆى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى لەسەرە، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بە دوو قۆناغ سەرموچە بە نۆ هەزار و 582 پلەدار و پێشمەرگە ده‌درێت کە سەربە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانن.  
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر لیستى یه‌كه‌مى سەرموچە بە هەزار 503 کەس دراوە و لیستی دووەمیش بەهەشت هەزار و 79 پێشمەرگە دراوە، سەرموچەی ئەو پلەدار و پێشمەرگانەش له‌لیستی موچه‌ى مانگى ئەیلولی 2022وه‌ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت‌ و بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.  
بەهۆی به‌ستنى سەرموچەکانیانەوە، موچەی ئەو كەسانە زیاد ده‌بێت كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.