ئێران: لە نیۆیۆرک پەیامی زیاتر لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرا

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا قەتەر تاران ئەتپمی


Oct 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی ڕایگەیاند لەو دەرفەرەتی سەفەر بۆ نیۆیۆرک پەیامی زیاتر لە نێوان ئێران و ئەمریکا، ئاڵوگۆڕ کرا.
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پێوەندیی تەلەفوونی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی ثانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەبارەی دانوستانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکان قسە و باس کرا.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەم گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند لایەنی ئەمریکی مەیلی لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتن و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی پەیام و هەوڵەکانی یەکێتیی ئەورووپا وەکوو هەماهەنکارە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: ئێمە بەوپەڕی جدییەتەوە هەوڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیر دەدەین.