لە گەڕەكی بەختیاری سلێمانی ئافرەتێك كوژرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەڕەكی بەختیاری ئافرەت


Oct 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كەمێك لەمەوبەر، لەسەر شەقامێكی گەڕەكی بەختیاریی شاری سلێمانی، ژنێك درایە بەر گوللە و گیانی لەدەست دا.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، كەمێك لەمەوبەر لە گەڕەكی بەختیاری، ژنێك بە دەستدڕێژی گوللە كوژراوە و بكوژەكە رایكردووە.

ڕوونیشی كردەوە كە لێكۆڵینەوەكانیان لەمبارەیەوە دەست پێكردووە.

ژنەكە پیادە بووە و لەدوای ئەو پیاوێكیش بە پیادە ڕۆشتووە، تەقەی لێكردووە و 11 فیشەكی لێداوە و بەم هۆیەوە ژنەكە گیانی لەدەست داوە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم