نوسەرێک بۆ زایەڵە کۆمەڵگەیەکی بێ متمانە لێکدایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵگا


Oct 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولڕەحمان  عەلی   ڕەزا  نوسەر  بە زایەڵەی   ڕاگەیاند، بەدەستهێنان و دروستکردنی متمانە کارێکی سانانیە، و پێویستی زۆری بەکۆشش وبنیادنان وچەسپاندنی بەهاجوان وبەنرخەکانە لەمرۆڤدا، بەڵام لەدەستدانی هێندەئاسانە ڕەنگە لەچەندچرکەودەقیقەیەکدا یاخود کورد وتەنی لەچاوتروکانێکدا بەئاسانی ئەومتمانەیەی کەبەدەستتهێناوە لەدەستی بدەیت. لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆماندا گەورەترین قەیران کەبەرۆکی مرۆڤەکانی گرتوە، و دەتوانرێت بە دایکی قەیرانەکانی هەژماربکەیت قەیرانی نەبون ونەمان وکزبونی متمانەیەبەیەکدی .
وتیشی،  نەبونی متمانە لەنێومرۆڤەکاندا هێندەشۆڕبۆتەوە تەنانەت گەیشتۆتە هەمووئاست وکایەکان ،بەشێوەیەک کە بێ متمانەیی لەنێوخێزانەکانیشداکزبوە تەنانەت کارگەیشتۆتەئەوەی براوبرا ، خوشک وخوشک وخوشک وبرا متمانەی نێوانیان لاسەنگی تێکەوتوە ،گەرلەنێوبەشێک لەخێزانەکاندا گەیشتبێتەئەوئاستە ئەوادەبێت یەقینی تەواومان بەوەش هەبێت کە بێ متمانەیی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار لەنێوان بەڕێوەبەروفەرمانبەر ،کادری حیزبی وبەرپرسەکەی ،خزم بەخزم ،دراوسێ بەدراوسێ هاوڵاتی بەحکومەت ، نەخۆش بەدکتۆر، کاسپکاربەبازرگان وهاوڵاتیش بەهەردوکیان و هتد ، هەتاوایلێهاوە شۆفێرەکانیش بەگومانن لەعەدادەکانی خوێندنەوەی ئەوسوتەمەنیەی کەدەیکاتە نێوئوتومبێلەکەی ولەجێی متمانەیان نیە .
ئەمانە ڕاستین و ئاواتەخوازبووم کەهەرگیزکۆمەڵگەی کوردی بەوشێوازە بێ متمانەیی تێیدا چەکەرەی نەکردایەولەژیانی ڕۆژانەماندا گوفتاروکردارمان هاوتەرببی یەکبونایە نەک ڕێک پێچەوانەکەی بێت .
جارێکیان لەدیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژنامەنوسەکەلێی پرسیم پەیوەندی حیزبەکوردیەکان ومتمانەی نێوانیان بەلای تۆوەچۆنە ؟منیش لەوەڵامدا پێمگوت ( هێندەبێ متمانەودورەپەرێزن لەیەکدی ڕێک هاوشێوەی سەحنی سەتەلایتی ماڵان وان کەهەرماڵەوسەحنەکەیان ڕووئاڕاستەی لەکۆمەڵەیەکی جودایەولەخراپ خراپترە)کەئەم وەڵامە بەلای ڕۆژنامەنوسەکەوەمایەی تێڕامان بوو ،ودواتریش کردبویە مانشێتی دیدارەکەمان .
ئەونوسەرە  ڕونیشیکردەوە، کۆمەڵگەیەک سەردانەکۆمەڵایەتیەکانی نێوانیان هێندەی بۆچاودێریکردنی ماڵ وحاڵەکەی بێت لەبری پتەوکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان  وبەجێهێنانی سیلەی ڕەحم ، کۆمەڵگەیەک کەسمان چاومان بەویترمان هەڵنایەت وخەریکی بچوککردنەوەی یەکترین، کۆمەڵگەیەک لەئاست کەسایەتیەکی بێگانەدا خۆی بەبچوکبزانێ ولەهەمبەرهاوزمانەکەی خۆیدا لوتبەرزو خۆبەگەورەزان بێت  ئیترچۆن متمانە لەنێوانیاندا دەمێنێت .
بۆیەگەر هەموان، وبەدەستەجەمعی کارنەکەین لەپێناوی گێڕانەوەی متمانەلەنێوان،و بۆ تاک وخێزان وکۆمەڵگە ،ئەواگەر هیچ قەیران وتەنگەژەیەکیش نەمێنێت ،بەتەنها نەبونی متمانەیاخود قەیرانی متمانەوهەبونی گومان لەنێوانماندا خۆی لەخۆیدا سەرتۆپی هەمووقەیرانەکانە،ونەخۆشیەکوشندەکەیە.فرانتس کافکادەڵێت ( لەهەرجێیەک متمانەبوونی نەبێت،قسەکردنیش بێسودە)بۆیە گێڕانەوەی متمانەش بەقسەونوسین وگوفتارنابێت ،بەڵکوپێویستی بەنەخشەڕێگاوپلان ومیکانیزمێکی خێراوگونجاوەلەئێستادا .
بەهیوای بنیادنانەوەی کۆمەڵگەیەکی پڕپڕ لەمتمانەوخۆشەویستی وڕێزو، وەفا .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم