قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی هێدار دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مارکێت سلێمانی


Oct 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  سلێمانی  ڕایگەیاند،  لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەمێرد منداڵ، قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی هێدار دادەخات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بەمناڵی خوار (18) ساڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت مارکێتی هێدار لە شەقامی (30)ـی مەتری شاری سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم