بڕیاری دادگا لەبارەى بکوژی ئاخین و باوکی؛ لەسێدارەدان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئاخین دهۆک


Oct 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگای دهۆك بڕیاری لەسێدارەدانی بكوژی فاروق میرزا و ئاخینی كچی دەركرد

رۆژی 4ی ئابی 2022 ئاوارەیەکی کوردی ئێزدی بەناوی فارووق میرزا خەلەف، تەمەن 42 ساڵ لەگەڵ کچە بچووکەکەی بەناوی ئاخین لە گوندی حەسەن رەشۆی سەر بە قەزای زاخۆ بێسەروشوێن بوون، دوای چوار رۆژ پۆلیس تەرمی فارووقی دۆزییەوە، دوای چوار ڕۆژیش  تەرمی ئاخین فارووق دۆزرایەوە.   

شەوی 11ی ئابی 2022 پۆلیسی دهۆک لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە دھۆک دوای کۆکردنەوەی زانیاری، توانی بکوژی (فارووق میرزا خەلەف) لە گەڕەکی سەرھلدان دەستگیر بکاتفارووق میرزا، ئاوارەیەکی كوردی ئێزدی بوو، له ‌ساڵی 2014وە له ‌که‌مپی چه‌مشکۆ له ‌زاخۆ ده‌ژیا. رۆژی 8ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەری پۆلیسی زاخۆ بە رووداوی گوتبوو، لەسەر رووداوی کوشتنی فارووق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس دەرچووە.   

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، وەک لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی دھۆکدا ھاتووە بکوژەکە دانی بە تاوانێکی دیکەش ناوە، ئەویش کوشتنی کچەکەی فارووقە.   

بکوژەکە پێشتر تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و دوای سێ ساڵ ئازادکراوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ساڵی 2021 بکوژ بە تۆمەتی رفاندنی دوو کچە منداڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتبوو دوو منداڵەکە دەباتە دەرەوەی شار، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئەوکات دادگا بکوژەکەی ئازادکرد، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو منداڵە نادیارە.