جەنابی ئەردۆغان تۆ بە ھۆی ئەم تاوانەوە تۆمەتباریت/ سەلاحەدین خەدیو

(0) / مقالە


Feb 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕووداوەکانی گارە لە نێوان سوپای تورکیا و پ.ک.ک

سەلاحە دین خەدیو لە نووسراوێکدا بۆ دیپلۆماسی ئێرانی دەنووسێت: بێگومان، ئەردۆغان! دەبێت بزانین کە ئەو بە ھۆی شکستەکانی سیاسەتە ناوخۆییەکانەوە و ھەڵگیرسانەوەی بزووتنەوە دژبەرە کان لە نێو زانکۆ و توێژی مام ناوەند، دیسان پێویستی بە "پاڵەوانێتییەک"لە سیاسەتی دەرەوەدا بوو.

بەپێی ڕاپۆسرتی زایەڵە، دەوڵتی تورکیا پ.ک.ک. تومەتبار دەکات بەوەی کە ١٣ ئەفسەری دەزگای زانیاری ،سەرباز و پۆلیسی تورکیا کە سالانێکە لە لایەن پ.ک.ک دەستگیر کراون لە کوێستانی "گارە" لە ھەرێمی کوردستان لە سیدارە داوە.

لە لایەکی ترەوە پ.ک.ک دەڵێت: ئەمە تورکیا بوو دوای دۆزینەوەی حەشارگەکەی ئەوان لە زەوی و ئاسمانەوە ھێرشی بردە سەریان و بە دەستی سەربازەکانی خۆیان ئەوانی لە ناوبرد.

ئەمریکاش بە تۆمەتبارکردنی پ.ک.ک پشتگیری لە تورکیا دەکات.

بەڵام راستی و درووستی باسەکە چییە؟ لە ١٠ تا ١٤ فوریە لە کوێستانی گارە شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی پ.ک.ک لە ئارادا بوو کە لە ئاکام دا بە کوژرانی بە بارمتەگیراوە تورکەکان کۆتایی پێھات.ئەمە وا دەردەخات  کە تورکەکان ئۆپراسیونێکیان بۆ ئازاد کردنی ئەفسەرەکانیان ئەنجام داوە. ئۆپراسیونێک نەک ئەفسەرەکانی تیدا ئازاد نەکرا بەڵکوو بووە ھۆی کوژرانیان بە ناشیاوترین شیوە. ئێستا لە تورکیا دەبێت لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم تاوانە لە ئەستۆ بگرێت.

بێگومان، ئەردۆغان! دەبێت بزانین کە ئەو بە ھۆی شکستەکانی سیاسەتە ناوخۆییەکانەوە و ھەڵَگیرسانەوەی بزووتنەوە دژبەرە کان لە نێو زانکۆ و توێژی مام ناوەند، دیسان پێویستی بە "پاڵەوانێتییەک"لە سیاسەتی دەرەوەدا بوو.

پلانەکە لەوەدا بوو کە رێک و پێک لە ساڵۆگەری ڕفاندنی عەبدولا ئۆجەلان دا لە ١٥ فوریەی ١٩٩٩ و گەڕاندنەوەی بەچاوی بەستراوەوە بۆ تورکیا، ئەم وڵاتە سەرکەوتنێکی نەتەوەیی دیکە تۆمار بکات.

لە وانەیە ئەردۆغان خۆی دانابوو لە ڕۆژی ١٥ فوریە دا لە کۆشکی چانکایا، سیانزە دیلە بە بارمتە گیراوەکە لە مەراسمێکی شایستەدا لە ئامێز بگرێت  بە م جۆرە بۆ ماوەیەک کێشە ناوخۆییەکان و لاواز بوونی بەھای خۆی دابپۆشێت.

بەڵام ئامانجەکەی بە دی نەھات. گرینگ نییە دیلە تورکەکان لە کاتە دواییەکان دا لە لایەن شەڕڤانە کوردەکانەوە کراونەتە ئامانج یان لە ڕێگای تۆپ بارانەکانی تورکیاوە! گرینگ ئەوەیە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری و ئەردۆغان وەک باڵادەستی ئەو لەم تاوانەدا بەرپرسن.

بۆچی ئەردۆغان بەرپرسە؟ بە دەر لە لایەنی مافناسی و بەرپرسیارانەی  ئۆپەراسیۆنەکە ئەردۆغان بەوە تۆمەتبارە کە تووشی جۆرێک لە خەیاڵی" خۆ بە ئیسراییل زانین" بووە. تورکیا وڵاتی یەھوود نییە کە بتوانێت لە ساڵی ١٩٧٩ لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی ئەنتەبە وە بە بێ ئەوەی خوێن لە لووتی کەسێک بێت سەدان بارمتەگیراوی خۆی لە نێوە ڕاستی ئەفریقا بگەڕێنێتەوە تیلاڤیڤ  و لە دوای خۆی ھێزە بچووکە ئاسمانیەکەی  ئۆگانداش لە نێو فڕۆکە خانەکەیاندا لە ناوببات و بوو بە ھۆی داڕمانی عیدی ئەمین دیکتاتۆری ئەو وڵاتەش.

لەم ساڵانەی دوایی دا دوو خەیالی خۆساز بوونەتە ھۆی ترساندنی ئەردۆغان: دەرکەوتنی پەھپادی ئاڵا لەسەر لە شەڕە ناوچەییە کان دا و ئۆپەراسیۆنی ڕفاندنی عەبدولائۆجالان لە کینیا.

ئۆجالان بە ھاوکاری و دەستیوەردانی ڕاستەوخۆی مووساد ھێنرایە تورکیا و بەشە ھەستیارەکانی پەھپادەکەش لانیکەم لە ١٠ وڵاتی دەرەکییەوە ھاوردە کرابوون.

خاڵی دوایی ئەمەیە کە توانایی تورکیا بە تەنیا لە تیرورکردنی دەوڵە تی دا کەمتر لە ئیسراییل نییە.بەڵام لە بەرپرسیارێتی باری سیاسیشەوە ھیچکات ناگاتە ئەوان. بۆ نمونە ئەگەر ئەم تاوانە لە ئیسراییل رووی دابوایە، نە تەنیا کابینە بەڵکوو لانیکەم وەزیری بەرگری و بەرپرسی دەزگا ئەمنییە کان ناچاردەکران دەس لەکار بکێشنەوە.

توئیتەکەی سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا نیشاندەری قووڵیی ئەم شکستە و نابەرپرسیاری یەکێک لە گەورەترین پیاوانی بازنەی دەسەڵاتدارە.  ئەو دوای شکستی ئوپراسیۆنی گارە بە توڕەییەکی توندەوە نووسی: ئەگەر پیاوانی قەرەیلان لووت وگوێ نەکەین شەھیدان و نەتەوەکەمان تف لە نێوچاوانمان دەکەن.