بەهۆی کارەبا گرتنەوە لە هەورامان کەسێک گیانی دەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کارەبا بیارە


Oct 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
 زایەڵە – بەهۆی کارەبا گرتنەوە لە هەورامان کەسێک گیانی دەستدا.
لە گوندی بەڵخەی سەربەناحیەی بیارە  لەکاتی کارکردن   کرێکاریکی گەنجی تەمەن 23ساڵ  بەناوی  ڕابەر محمد احمد دانیشتوی  قەزای سید سادق کارەبا لێی دەدات  ودەستبەجێ  لەشوێنی ڕوداوەکە گیان لەدەست دەدات.
موقەدەم  بەرزان عوسمان محمد  وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەئێستادا تەرمی کرێکارەکە  ڕەوانەی پزیشیکی  دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە ودۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پولیسی بیارە بۆ ڕوداوەکە  ڕێکخراوە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم