هاوڵاتیان لە چوار جۆر شروبی مناڵان ئاگادار دەکرێنەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە شروب منداڵان


Oct 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ هاوڵاتیان لە چوارجۆر شروبی مناڵان ئاگادار دەکاتەوە.

د،فەرهاد محمد موستەفا  بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  ئەم چوار شروبە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پشکنینان بۆکراوە و دەرکەوتوە کەشیاونین بۆ بەکارهێنان ڕێژەیەک مادەی ژەهریان تێدایە وتائێستا بونەتە هۆی گیان لەدەستدانی شەست منداڵ لەدەرەوەی  عیراق و هاوردەکردنیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە قەدەغەکراوە و مەترسین بۆسەر تەندروستی منداڵەکانمان ولەهەر نۆرینگە و دەرمانخانەیەک بینران ئەوە بەقاچاغ هێنراون و پێویستە ڕاستەوخۆ لایەنی پەیوەندیداریان لێئاگاداربکرێنەوە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم