دەرمانخانەیەک لە ھەولێر داخرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دەرمان سلێمانی تەندروستی


Oct 12, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان  ڕایگەیاند،    لە درێژەی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ھەماھەنگی لەگەل پۆلیسی شارەوانی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر  ژمارەیەک دەرمانخانە لە شاری ھەولێر بەسەرکرانەو و لەم ھەڵمەتەدا دەرمانخانەیک داخرا بە ھۆکاری فرۆشتنی دەرمانی  قاچاخ و نایاسایی.
لێژنەکانی چاودێری بازاڕ لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان بەردەوامن لە سەر بەدواداچوونەکانیان بۆ ڕێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازی نایسایی و قەدەخەکراو، سەرپێچیکارانیش توندترین ڕێکاری یاساییان لەھەمبەر دەگیرێتە بەر.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم