کتێبێکی وەرزشی دیکە خرایە نێو کتێبخانەی وەرزشی کوردیەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە کتێب وەرزشی سلێمانی دکتۆرە شنۆ زاهیر سەرتیپ عەلی


Oct 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە شاری سلێمانی و لە ھۆڵی خاک، کتێبێکی وەرزشی دیکە خرایە نێو کتێبخانەی وەرزشی کوردیەوە.

بۆردی  وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  ڕایگەیاند،  لە شاری سلێمانی و لە ھۆڵی خاک، بە ئامادەبوونی  سەرتیپ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی بۆردی وەرزش و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و میدیاکارانی وەرزشی ،  مەراسیمی ناساندنی کتێبی (پەیوەندی وەرزش و ئابووری و سیاسەت )بۆ دکتۆرە شنۆ زاهیر حەکیم ئەنجامدرا ، کە لەسەر ئەرکی بۆردی وەرزشی یەکێتی بە چاپ گەێنراوە و بەسەرپەرشتی بەرێوبەرایەتی وەرزشی سلێمانی مەراسیمەکەی بۆ سازکرابوو ، ھەر لەمەراسیمەکەدا پانێلێک تایبەت بە وەرزش و ئابوری و سیاسەت بەرێوەچوو کە تێیدا بەرێز لێپرسراوی بۆردی وەرزش یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کە بەشداربوو لە پانێلەکە و خوێندنەوەی وردی بۆ کتێبەکە کرد وە تێیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان و میوانانی ئامادەبوو درایەوە تایبەت بەو بابەتانەی کە پەیوەندیان بە وەرزشەوە ھەیە و گرێدراوی سێکتەری وەرزشن لەگەڵ ھەریەکە لە  دکتۆر عابد و مامۆستا فەیسەڵ شارەزای بواری ئابوری.

لە کۆتایشدا لەلایەن رێکخەرانی پانێلەکەوە سوپاسی بۆردی وەرزشی و بەرێز لێپرسراوی بۆردکرا کە ھەمیشە و بەردەوام پالپشت و ھاوکاری سەرجەم چین و توێژەکان و وەرزشکاران بوە و بە تایبەت تر ئەوانەی کە بەردەوام لە بیری نوسین و وەرگێرانی بابەتی وەرزشی نوێن بۆ خزمەتکردن بە خوێنەرانی وەرزشی لە کوردستان .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم