7 حاڵەتی جیابوونەوە لە هەر كاتژمێرێكدا لە عێراق تۆماردەكرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێمی کوردستان عێراق


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند، لە هەر كاتژمێرێكدا  7 حاڵەتی جیابوونەوە لەعێراق تۆماردەكرێت.
حازم داینی جێگری سەرۆكی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی ئەیلولدا بەرزبووەتەوە بۆ نزیكەی 6 هەزار حاڵەت، بە رێژەی 7 حاڵەتی جیابوونەوە لە هەر كاتژمێرێكدا.
راشیگەیاند،  بارودۆخی ئابوریی وڵات، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەڵوەشانەوەی خێزانی عیراقی هەبوە.
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ رونی دەكاتەوە، بەپێی داتاكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، هەر مانگێكی ئەمساڵ 5 هەزار و 926 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار دكراوە، بارودۆخی ئابورییش هۆكاری 50%ی حاڵەتەكانە.