کوژرانی کچێکی 14ساڵە لە کفری

(0) / / زنان / زایەڵە ژن کچ خۆکوژی کۆمەڵایتی


Oct 17, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عەلی جەمال قدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە لەشارۆچکەی کفری تەرمی کچێکی 14ساڵ لەناو ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری دوو فیشەک بەجەستەیەوە دیارە.
گوتیشی، لەسەر روداوەکە باوکی کچەکە تۆمەتبار دەکرێت، چونکە لە شوێنی ڕووداوەکە ھەڵھاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھۆکاری کوژرانی ئەو کچە نەزانراوە.
به‌پێی گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌، به‌هۆی ناكۆكیی خێزانیه‌وه‌ دایك و باوكی كچەكە پێشتر له‌یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه‌، كچەكە لەگەڵ دایكیدا ژیاوە، بەڵام باوكی هەوڵیداوە بیباتە لای خۆی و بەهۆی قایلنەبوونی كچەكەوە، باوكی بە دەمانچە تەقەی لێكردووە و كوشتوویەتی.