هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر داواى هاوکارى نێودەوڵەتى دەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەر هەرێمی کوردستان


Oct 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە تووشبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبه‌ر

دیندار زێبارى (18-10-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا جەختیکردەوە لەسەر گرتنەبەرى رێکارى جددى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر، بەو پێیەى ئامارەکان مەترسیدارن

وتیشى ئەو ماددانە لەناوچە سنورییەکان دەچێنرێن، دواتر دەهێنرێنە هەرێمى کوردستان، پاشان رەوانەى وڵاتانى دەرەوە دەکرێت و بازرگانیان پێوەدەکرێت

زێبارى داواى هاوکارى نێودەوڵەتى کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر، بەو پێیەى مەترسییەکە گەورە بووە و هەرێم بەتەنها ناتوانێت روبەڕووى بێتەوە