یەکێتی ئەورووپا گەمارۆی خستەسەر ٨ بەرپرس و دامەزراوەی ئێرانی

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران گەمارۆ یەکێتی ئەورووپا


Oct 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕۆژنامەی گاردیەن چاپی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، یەکێتی ئەورووپا ٨ بەرپرسی باڵا و دامەزراوەی حکومی ئێرانی گەمارۆ دا.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لەسەر بابەتی ناردنی چەکی ئێران بۆ ڕووسیا کە بانگەشەی بۆ دەکەن، بە شێوەی کاتی لەبارەی سەپاندنی گەمارۆ بۆ سەر هەشت بەرپرس و دامەزراوەی حکومی ئێران ڕێککەوتن.
لیوا باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی و حوجەتوڵڵا قوڕەیشی بەرپرسی تەئمین و توێژینەوەی وەزارەتی بەرگریی ئێران و لیوا سەعید ئاقاجانی یەکێک لە فرەماندەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە ناو لیستی گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپادان.