منداڵێک لەئاوی باڵەجۆ خنکا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بالۆجە منداڵ


Oct 23, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - منداڵێکی پێنج ساڵان بەناوی (ئەسیل ئەحمەد هادی ) لە ئاوی باڵەجۆی گوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو خنکا.
مقەدەمی  ماف پەروەر عەلی  جەمال قدووری  وتەبێژی پۆلیسی  گەرمیان   بە زایەڵەی  ڕاگەیاد،     دوانیوەڕۆی شەمە منداڵێکی پێنج ساڵان بەناوی (ئەسیل احمد هادی ) لە ئاوی باڵەجۆی گوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو خنکا بەوتەی کەسوکاری کەدانیشتووی هەمان گوندن ماڵیان نزیکی ئاوی باڵەجۆیەو پێیان نەزانیوە منداڵەکەیان لەماڵ دەرچوەو چۆتە سەرئاوەکە و کەوتۆتە نێو ئاوەکە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادواری قەزای کەلار کراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم