ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بۆ زایەڵە: ئەو نەوتەى لەبەغداوە دێت بۆ هەرێم نرخەکەى ٥٠٠ دینارە

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوت گاز نرخ گرانی بڕیار ڕەشید


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د.بڕیار ڕشید ئەندامی پەرلەمانی  عێراق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  نرخی ئەو نـەوتەی لە بەغداوە دەنێردرێت بۆهەرێم کەمترە لە ٥۰۰ دینار و هەوڵی هەرزانکردنی زیاتری دەدەین، هەر لایەنێک بێ ئاگایانە یان بەمەبەست نرخی زیاتر دەڵێت و وەکو مژدانە دەیدات بە گوێی هاوڵاتیاندا گومان دەکەین ئامانجیان گران هێشتنەوەی نرخی نەوتە لەبازاڕ و قازانجی کەسییان لەوەدایە.
وتیشی، دوای ئەوەی بەدرێژای ماوەی ڕابردوو بە نوسراوی فەرمی و وێنەوەی نوسراوەکان قسەمان لەسەر ناردنی نەوت کردووە لە بەغداد و دوای نزیک بوونەوەی لە ئەنجام سەرەڕای بەربەستەکان.
ڕونیشیکردەوە، پاش ٦ مانگ لە بەرواری ۲٠۲۲/۱٠/۹نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاسەتەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە پرسیاری بڕ و نرخەکەی لەکۆمپانیاکە کردوە ، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەرواری ۲٠۲۲/۱٠/۱٦ بێ گەرانەوە بۆ کۆبونەوەی لیژنەکانی وەزارەتی نەوت وەڵامی داوەتەوە لە بڕو نرخەکەی کە نوسراوە نرخەکە بۆ هەر لیترێک بە۷٥٠ دینارە، ئەمەش ڕاست نییە بەڵکو وەزارەت خۆیان دەڵێن ٥٠٠ دینار بێت.ئێمە ئەم نوسراوەمان لە بەرواری ۲٠۲۲/۱٠/۱۸ واتە سێ شەممەی ڕابردوو
بە دەست گەشت، راستەوخۆ پەیوەندیمان بە وەزارەتی نەوت کرد پێمان وترا کە ئەمە بێ کۆبونەوەی لیژنەی وەزارەت نێردراوە و نرخەکەی لیژنەی وەزاری بۆ هاوڵاتیان بە ٥٠٠ دینار دیاریکردوە.
هێمای بەوەشکرد، بەڵام دیارە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دلخۆشبوون بەو نوسراوە و بەو نرخەی کە ئەسڵەن راست نییە، بۆیە کەوتنە لێدواندان کە بغداد بە چ نرخێک نەوت بینێرێت بەو نرخە دابەشی دەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا واتە ۱٥٠ هەزار بۆ هەر بەرمیلێک جگە لە گواستنەوە.لەهەمان کاتدا دوای هەفتەیەک لە گفتوگۆمان لەگەڵ وەزارەت و دوای ئەوەی ئەسڵەن بابەتێک نەماوە بە ناوی ۷٥٠ دینار/ لیتر، بەڵکو مناقشەکەی ئێمە لەسەر داخوازیمان بۆ ۱٥٠ دینارە و وەزارەت بۆ ٥٠٠ دینارە، دەبینین دوبارە بابەتی ۷٥٠ دینار بۆ لیتر گەرمکراوەتەوە و وێنەی ئەو نوسراوەی کە هەفتەیەکە لامانە و پرسەکە چارەسەر کراوە، دووبارە دادەنرێتەوەو و خەڵکی دەخەنەوە دڵەڕاوکێ کە گوماندەکەین ئەم هەوڵانە بەمەبەست بێت بۆ هێشتنەوەی گرانی نرخی نـەوت لەبازاڕ و گەڕاندنەوەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بۆ سەرەتا و بۆ ئەو نرخەی ئەم بەڕێزانە باسی دەکـەن.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم