پرۆفیسیۆرێکی یاریدەدەر بۆ زایەڵە لێکی دەداتەوە: سیفەتە جوان و ڕەوشتە بەرزەكانی فێرخواز

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فێرخواز ئاوات محەمەد ئاغا بابا


Oct 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاوات  محەمەد ئاغا بابا پرۆفسیۆری یاریدەدەر  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،   زانایانی بواری پەروەردە و فێركردن چەندین پەرتوكیان لە بارەی سیفەتە جوان و ڕەوشتە بەرزەكانی فێرخواز نوسیوە لەبەر سێ هۆكار؛ یەكەمیان ئەوەیە كە ڕێز لە خۆی بگرێت و مامۆستا و فێرخوازانی هاوڕێی لە پۆلدا بێزار نەكات و سەرقالیان نەكات بە خۆیەوە؛ هۆكاری دووهەمیان ئەوەیە كە فێرخواز پێویستە لە سەرەتای خوێندنیەوە خاوەنی كەسایەتی جوان و بەرز بێت؛ چونكە ئەو فێرخوازانە كە چەند قۆناغێكی خویندنیان دەبڕی دەبوونەوە بە مامۆستای قۆتاغەكانی دیكە دەبوون بە پێشەنگیان؛ هۆكاری سێهەم ئەو خوێندكارانە دەبوون بە كاربەدەست و فەرمانرەوای وڵات بۆیە دەبوو لەسەرتاوە ئامادەبكریت لەگەڵ خەڵكیدا چۆن مامەڵەبكە هەروەك عومەری كوڕی خەتاب دەفەرموێت: (فێربن پێش ئەوەی ببن بە بەرپرس و كاربەدەست).لەبەر ئەو سێ هۆكارە چەندین سیفەت و ڕەوشتی جوانیان لە پەرتوكەكانیاندا خستۆتەڕوو و  چەندین ڕیسا و یاسایان بۆ فێرخوازان داناوە هەندێكیان لە ژێر ناونیشانی ئادابەكانی فێرخواز و دابەشیانكردووە بەسەر چەندین بەشدا لەوانە ،ئادابی فێرخواز لەگەڵ خۆیدا (مەبەست لێی دڵسۆزی و ئارامی و خۆڕاگری و بەردەوامییە لە خوێندنەكەیدا،ئادابی فێرخواز لە وانەكانیدا؛ مەبەست لێێ ئەوەیە كە ئەوەی فێری دەبێت بۆ خزمەت بێت ، ئادابی فێرخواز لەگەڵ هاوپۆلەكانی (مەبەست لێی ڕێزیان لێبگرێت و بەهانایانەوە بچێت لە كاتی پێویستدا ئەگەر ڕۆژێك نەهاتەوە هاوكاری بكات لە وانەكانی ئەو ڕۆژەیدا؛ چاوچنۆك نەبێت بەرانبەر ئەو فێرخوازانەی نمرەیان لەو زیاترە  . ئادابی فێرخواز بەرانبەر پەرتوك و هۆكارەكان فێركردن (مەبەست لێی پاراستنیان و پاكوخاوین ڕاگرتنیان و لەكارنەخستنیانە.
وتیشی، بەشێکیتر ئادابی فێرخواز لە بەرانبەر فێرگە و ئەو پۆلەی وانەی تیادادەخوێنێت مەبەست لێی پاكو خاوێن ڕاگرتن و پاراستنی كەلوپەلەكانیەتی .ئادابی فێرخواز لەگەڵ مامۆستاكانی؛ مەبەست لێی، لە كاتی وانەكەدا لە پۆلدا ئامادەبێت و وانە بە مامۆستاكەی نەبڕیت بە دڕەنگ هاتنەژوورەوە و چونەدەرەوەی زۆر  و شوێنگۆڕین.   بێدەنگبێت لە ناو پۆلدا و خۆی سەرقالنەكات بەشتانی لاوەكییەوە تائەوكاتەی مامۆستا وانەكەی تەواو دەكات هەروەك لە قورئاندا هاتووە لە چیرۆكی پێغەمبەر موسا (درودی خودای لیبێت) كاتێك كە خودا فریشتەیەك لە شێوەی مرۆڤدا دەنرێرێت بۆ لای بۆ ئەوەی هەندێك زانست و زانیاری دانایی فێری پێغەمبەر موسا بكات سەرەتا بە شیوازێكی جوان پێی دەفەرموێت: (فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلَا تَسْئلْنِي عَنْ شَيْءٍ حَتَّى أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا) سورەتی الكهف: (70) زانایانی بواری پەروەردە لە سۆنگەی ئەو چیرۆكەوە دەفەرموون پێویستە فێرخواز گوێبیستی مامۆستاكەی بێت و پرسیارەكانی هەڵگرێت تا ئەو كاتەی خۆی ڕێدەدات بە پرسیاركردن.   ڕووبەڕووی مامۆستاكەی دابنیشێت بە شیوەیەكی ڕێك و جوان و هەموو هۆش و ئاگای لای مامۆستاكەی بێت چاو نەگێڕێت بە دەوری خۆیدا خۆیی و دەوروبەری سەرقاڵنەكات بۆ ئەوەی مامۆستا ناچارنەبێت وانەكە دووبارەبكاتەوە.  مامۆستاكەی بێزارنەكات و ئادابی ناوپۆل ڕەچاوبكات هەروەك شافعی دەفەرموێت: لە كۆڕی زانستدا زۆر بە وریایی و لەسەرخۆیییەوە پەڕەی پەرتوكەكەم هەڵدەدایەوە بۆ ئەوەی مامۆستاكەم بە دەنگی بێزار نەبێت. ص189 تذكرة السامع (لە ئێستادا هەندێك لە فێرخوازان یاری بە پینوسەكانیان دەكەن، یاخود تەسبیح بەدەستەوە دەگرن، یاخود مۆبایل بەكاردەهێنن ،بەپێی پێویست قسەبكات و خۆی دوور بگرێت لە وتەی نەشیاو شتێك نەڵێت هاوڕێكانی پێی پێ بكەنن یاخود بیانخاتە پێكەنین.لەسەر ڕێگە مامۆستاكەی نەوەستێنێت بۆ ئەوەی پرسیاری لێبكات، بەڕێگەشدا لەگەڵی ڕۆشت زۆر لێێ نزیك نەبێتەوە وەك ڕێزێك، ئەگەر مامۆستاكەی بە ڕێڕەوێكدا ڕۆشت ڕێگەی بۆ بكاتەوە و نەبێتە بەربەست بۆی.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم