سیاسی ناکامڵ

(0) / / مقالە / زایەڵە سیاسی ناکامڵ کامەران کەریم


Oct 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمەڵگا زۆرجار بۆگۆڕینی بارودۆخێک  یان داواکردنی داوایەکی بەجێ پێویستی بەکەسانێک هەیە کەبەمانا جەوهەریەکەی کامڵ بووبێت، ڕونتر دەبێت کەسانێک دەرکەون کە بتوانن هەم لە ئاست متمانە و هەمیش خاوەنی کۆمەڵێک باگراوندی مەعریفی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئیداری و ئابوری بێت.
دەبێت قادە واتە سەرکردە کامڵ بوبێت و خەوش و خاڵی ڕەشی نەبێت، بوێر بێت، پاشخان و پەرێزی پاک بێت، خاوەن میتۆد و پلان و ستراتیژی ڕوون بێت .
ناکرێ هەر کەسێ کە چەند کەسێک هوتافی بۆ کێشا لە بەرئەنجامی هەندێک ڕق ئیتر خۆی لێ بێتە فس فس پاڵەوان.ئەوەی له م سەردەمە تێی ڕادەمێنێم هەرکەسێک دوو مایکی بۆ دانراو دوو کەس بەشان و باڵی هەڵداو چوار ناکامڵ چەپڵەیان بۆلێدا، بەقودرەی قادر خۆی لێ یاحی دەبێت و فوو لەخۆی دەکات.
میللەت تاکەی ئاستی مەعریفی و ناهۆشیاری ئەوەندە کێرڤی دابەزی بێت، موراهیقان و کاڵفامان لەخەڵکانی باش جیانەکەیتەوە، ناکرێ مرۆڤ کاتێک دێتە ئاخاوتن حساب بۆ ئەو کەلیمانە نەکات لەزاری دەردەچێت،مێژووی هەر سەرکردەیەک لەدابردوو دەخوێنیتەوە ئاسمان و ڕێسمان لەگەڵ سیاسی بێ
 مۆڕاڵی ئێستا جیاوازە.
ئێمە دەبێت وەئاگابێین و فکر بکەین کە هەردەم باش لەخراپ جیابکەینەوە، نابێت بەهەندێک شوعاراتی لە دەرەرە جوان و لە ناوەوە ڕزی و فری و بخۆین، ئەوە دەبێت کاری دەستەجەمعی لەسەر بکرێت، تا چیتر تاکەکانی کۆمەڵگای بە دەست فەریکە سیاسیەوە نەگەوجێنرێن .
میللەتی هۆشیار و با  فەرهەنگ زوو تیدەگات ئەوانەی فەریکە سیاسین عوقدەیەکی خۆبەکەم زانیان هەیە و دەیانەوێ بە گرتنەبەری میتۆدی نابەرپرسیارانە خۆیان لەناو تاکەکان کاریگەر بن ، ئەمانە کەمێک  ژیرانە دیراسەیان بکەیت هەرزوو مەعدەنە ئەسڵیەکەیان دەخوێنیتەوە و لەوە دەگەیت هیچ نین جگەلەوەی هەندێک بۆڵە بۆڵ دەکەن لەبەردەم خەڵکی و دواجار نازانن ئەسڵی خۆیان بۆ هاوڵاتی دەردەخەن .
کامەران کەریم- ڕۆژنامەنوس